Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 12:38

کەشناسی: ئەمشەو بەفر و باران دەبارێت

ماوه‌ی دوو رۆژه‌ شه‌پۆڵێكی چڕی به‌فر و باران بارین سیده‌كانی گرتووه‌ته‌وه‌
کوردستان TV
100%

 

کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینی بارینی بەفر و باران بۆ ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەخاتەڕوو، هەروەها ڕایگەیاند پێشبينى ده‌كرێ ئه‌مشه‌و بارانبارين به‌رده‌وام بێت به‌شێوه‌ى پچڕپچڕ، هەروەها ئەگەری بەفربارین هەیە لە بەشێکی قەزا و ناحییەکانی هەرێمی کوردستان.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینی خۆی بۆ کەشوهەوای ئەمشەو هەینی ڕاگەیاند: پێشبينى ده‌كرێ ئه‌مشه‌و بارانبارين به‌رده‌وام بێت بەشێوەی پچڕپچڕ، له‌ ناوه‌ڕاستی هه‌رێمی کوردستان نمه‌ باران و هه‌ندێ جار بارانى مامناوه‌ند ده‌بارێ، جارجارەش هه‌وره‌تريشقه‌شى له‌گه‌ڵ ده‌بێت.

ڕاشیگەیاند: ناوچه‌كانى باكوور نمه‌ بارانێكى كه‌مى ده‌بێت و ناوچه‌كانى ڕوژهه‌ڵات و گه‌رميان پێشبينى ده‌كرێ له‌دواى نيوه‌شه‌و بارانبارين ده‌ست پێبكات، به‌ڵام ناوچه‌كانى ڕاپه‌ڕين له‌دوای نيوه‌شه‌و بارانى مامناوه‌ند و ته‌زره‌ى ده‌بێت.

ئاماژەی بەوەشکرد کە له‌ سه‌رجه‌م ناوچه‌ شاخاويیه‌ سنوريیه‌كان به‌فر ده‌بارێت و پێشبينى ده‌كرێ هه‌ندێک له‌ قه‌زا و ناحيیه‌كانی وه‌كو(پێنجوێن و سيده‌كان و حاجى ئۆمه‌ران) به‌فرێكى كه‌مى لێ ببارێت، هەروەها ته‌مومژ له‌ ناوچه‌كانى باكوور دروست ده‌بێت و مه‌وداى بينين له‌ سه‌رجه‌م ناوچه‌كان كه‌م ده‌بێته‌وه.‌

کەشناسی هاوکات ڕێژەی بارانى 12 كاتژمێرى ڕابردووى هه‌ندێک له‌ ناوچه‌كانى هه‌رێمی کوردستانی خستەڕوو کە بەم شێوەیە:-

هه‌ولێر 13.2 ملم

پيرمام 18.4 ملم

شه‌مامك 4.4 ملم

سلێمانى 2.7 ملم

چه‌مچه‌ماڵ 4.6 ملم

دهۆك 5.6 ملم

زاخۆ 1.9 ملم

بارزان 13.0ملم

بازيان 9.0 ملم

ده‌ربه‌نديخان 1.4 ملم

دووكان 9.2 ملم

حاجى ئۆمه‌ران 4.6 ملم

هه‌ڵه‌بجه‌ 5.4 ملم

هەڵشۆ 22.0 ملم

مه‌يدان 0.2 ملم

سۆران 13.0 ملم

پێنجوێن 29.2

ماوه‌ت 22.4 ملم

قه‌ڵادزێ 34.0 ملم

سمێلان 4.6 ملم

مێرگه‌سۆر 8.4 ملم

چۆمان 3.6 ملم

كەركووک 0.3 ملم

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.