Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 03:37

کرمانج عەبدوڵڵا: هێزە عێراقییەکان لە مەخموور سەرانە لە خەڵک وەردەگرن لە بەرامبەر گواستنەوەی کەلوپەل بۆ قەزاکە

کوردستان TV
100%

 

بەرپرسی لقی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مەخموور ڕایگەیاند لە بازگەی مەخموور ھێزە عێراقییەکان رێگە نادەن ھیچ کەلوپەلێک لە ھەرێمی کورستانەوە بچێتە مەخموور یان بەپێچەوانەوە، تەنها بە سەرانە وەرگرتن نەبێت لە هاووڵاتییان.

 کرمانج عەبدوڵڵا بەرپرسی لقی قەرەچووغی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی ڕاگەیاند: لە بازگەی مەخموور ھێزە عێراقییەکان ڕێگە نادەن ھیچ کەلوپەلێک لە ھەرێمەوە بچێتە مەخموور یان بەپێچەوانەوە و تەنھا شەوان نەبێت، ئەویش پارە و سەرانە لە خەڵک وەردەگرن ئینجا رێگە دەدەن، ئەمەش ستەمێکی گەورەیە لە خەڵک دەکرێت.

 کرمانج عەبدوڵڵا  ڕاشیگەیاند: خەڵکی مەخموور خۆپیشاندانێکیان ئەنجام داوە بە ھۆی ئەوەی لە مەخموور ھێزە عێراقییەکان ستەم لە کورد و خەڵکی مەخموور دەکەن، چونکە ڕێگە نادەن ھیچ کەلوپەلێک لە ھەرێمی کوردستانەوە بۆ مەخموور ببەن یاخود لە مەخموورەوە بۆ ھەرێمی کوردستان ببرێت کە زیاتر کەلوپەلی خۆراک و پێداویستیی ڕۆژانەی خەڵکن.

هەروەها گوتی: ھیچ ھۆکارێک نییە بۆ ئەو ڕێگریکردنە و تەنھا ستەمکردنە لەو خەڵکە و بە تایبەتیش کورد، چونکە ھیچ کارێکی نایاساییان نەکردووە.

بەرپرسی لقی پارتی ئاماژەی بەوەشکرد مەبەستی ئەو ڕێگریکردنە بۆ ئەوەیە کە بە ڕۆژ ڕێگە بە خەڵک نادەن کەلوپەل ببەن و بە شەوانیش ڕێگەیان پێ دەدەن، ئەویش بۆ ئەوەی پارە و سەرانەیان لێ وەربگرن، بۆیە پێویستە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و عێراق بە جددی بێنە سەر هێڵ و ئەو کێشەیە چارەسەر بکەن، چونکە ئەوەی دەکرێت، غەدرێکی گەورەیە لە خەڵک.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.