پۆلیسی سۆران ڕایگەیاند، 3 کەس کە دووانیان بە ڕەچەڵەک ئێرانین لە شەقڵاوە دەستگیر کران بە تۆمەتی دزیکردن و فێڵکردن لە هاووڵاتییان.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند: دوای ئاگادارکردنەوەی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی سۆران کە لەناو بازاری سۆران دوو کەسی بە ڕەچەڵەک (ئێرانی) لە ڕێگەی فێڵکردن بری هەزار و 500 دۆلاری ئەمریکی و ملیۆنێک دیناری عێراقی لەدوکاندارێک بدزن.
ڕاشیگەیاند: لە ڕێگەی بەدواداچوونی مەفرەزەکانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی سۆران توانرا کەسەکان بناسرێنەوە و شوێنی مانەوەیان دیاری بکرێت کە لە قەزای شەقڵاوەبوون و بەهاوکاری بنکەی پۆلیسی شەقڵاوە شەوی ڕابردوو تۆمەتباران دەستگیر کران و دەرکەوت کەسێکی تریشیان لەگەڵ بووە.
ئاماژەی بەوەشکرد کە دەستگیرا بەسەر بڕێک پارە وهەندێ کەلوپەلی تر و ئێستاش تۆمەتباران بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.