Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 01:38

کەشناسی: ئەمشەو تا سبەی بارانی بە لێزمە دەبارێت

کوردستان TV
100%

 

کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینی باران و بەفربارینی بۆ سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان خستەڕوو و بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی ئەمشەو لە هەموو پارێزگاکان باران دەست پێ دەکات.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لە بڵاوکراوەیەکدا ئەمڕۆ پێنجشەممە پێشبینی خۆی بۆ بارینی بەفر و باران لەمشەودا خستەڕوو، هەروەها ڕێژەی بارانبارینی 12 کاتژمێری بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند.

 دەقی پێشبینییەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان:-

پێشبینى دەکرێ ئەمشەو ئاسمانى هەرێم هەوری تەواو بێت

بۆ شارى هەولێر: بارانبارین لە درەنگانى شەو دەست پێ دەکات و بارانبارینەکە بە شێوەى نمە باران بۆ بارانى بەلێزمە و هەورەتریشقە دەبێت، لە دوای نیوەشەو تا بەرەبەیان، وە پێشبینى دەکرێ (12-16) ملم ببارێت پاشان بارانبارین و هەورەتریشقە بۆ سبەى ڕۆژی هەینى بەردەوامی دەبێت.

بۆ شارى سلێمانى: بارانبارین کە جار جار هەورەبروسکەشى لەگەڵ دەبێت لە دوای نیوەشەو دەست پێ دەکات بە شێوەى نمە باران و بارانى مامناوەند تا بەرەبەیان و پێشبینى دەکرێ (15-20) ملم ببارێت پاشان بۆ ڕۆژی هەینى باران و هەورەبروسکە بەردوام دەبێت بە شێوەی پچڕپچڕ تا ئێوارە.

بۆ شارى دهۆک: بارانبارین لە دوای نیوەشەو دەست پێ دەکات بەشێوەى نمە باران، بارانى مامناوەند پێشبینى دەکرێ (8-10) ملم ببارێت تا بەرەبەیان پاشان بارانبارین بۆ ڕۆژی هەینى تا ئێوارە بەردەوام دەبێت بە شێوەى پچڕپچڕ.

بۆ شاری هەڵەبجە: بارانبارین دەستى پێ کردوە و پێشبینیش دەکرێ لە دوای نیوەشەو بارانى بە لێزمە و هەورەبروسکەش دەست پێ بکات (14-18) ملم ببارێت تا بەرەبەیان پاشان بارانبارین بۆ ڕۆژی هەینیش بەردەوام دەبێت بە شێوەى پچڕ پچڕ تا ئێوارە

بۆ شارى کەرکووک: لە دوای نیوەشەو بارانبارین و هەورەتریشقە دەست پێ دەکات پێشبینیش دەکرێ (10-12) ملم ببارێت پاشان بەردەوام دەبێت بۆ ڕۆژی هەینى بە شێوەى بچڕ بچڕ تا ئێوارە.

بۆ ناوچەکانی گەرمیان: بارانبارین لە هەندێ ناوچە دەستى پێ کردوە پێشبینیش دەکرێ لە دوای نیوەشەو دەست پێ بکاتەوە بە شێوەى بارانی بە لێزمە و هەورەتریشقە بە تایبەت لە مەیدان و خورماتوو وە بۆ رۆژی هەینیش بەردەوام دەبێت.

بۆ ناوچەکانی ڕاپەڕین: بارانبارین و هەورەبروسکە دەست پێ دەکات لە دوای نیوەشەو و بەردەوام دەبێت تا بەرەبەیان پاشان تا ئێوارەی هەینى بە شێوە پچڕپچڕ.

هەندێک ناوچە وەکو بەردەڕەش ئاکرێ و دەوروبەرى ئەگەری باران و هەورەتریشقەى هەیە لە بەرەبەیاندا.

لە سەرجەم ناوچەکانى باکوور و ڕۆژهەڵات بارانبارینى مامناوەند دەبارێت و بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت و تەمومژ دروست دەبێت مەودای بینین کەم دەبێتەوە.

تێبینى: بۆ ئەو ناوچانەى بارانى بەلێزمە وهەورە ریشقەى خێرا و کورتخایەنى لێ دەبارێ

بەرزبوونەوەى ئاستى ئاو مسۆگەرە!

ئەمەش ڕێژەی بارانى 12 کاتژمێرى ڕابردووی هەندێک لە ناوچەکانى هەرێمی کوردستان

سلێمانى 24.8 ملم

چەمچەماڵ 3.6 ملم

ئاکرێ 2.0ملم

بارزان 20.0 ملم

بازیان 9.2 ملم

دەربەندیخان 3.0 ملم

دووکان 1.0 ملم

حاجى ئۆمەران 8.2 ملم

هەڵەبجە 12 ملم

هەڵشۆ 3.2 ملم

کەلار 1.2 ملم

مەیدان 4.2 ملم

سۆران 2.0 ملم

پێنجوێن 20.6 ملم

ماوەت 6.4 ملم

قەڵادزێ 14.6 ملم

سمێلان 2.0 ملم

مێرگەسور 13.4ملم

سیدەکان 3.4 ملم

چۆمان 6.2 ملم

کەرکووک 3.5 ملم

خورماتوو 2.5 ملم

خانقین 0.5 ملم

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.