مانگی داهاتوو حەفتاودووه‌مین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی به‌رلین بۆ فیلم، به نمایش‌کردنی فیلمی "Peter von Kant" ده‌ست پێ ده‌كات.
كردنه‌وه‌ی حەفتاودووه‌مین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی به‌رلین بۆ فیلم "Berlinale" كه له به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا له 10-2ی شوبات به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به نمایش‌کردنی فیلمی "Peter von Kant" لە ده‌رهێنانی ده‌رهێنه‌ری فه‌ڕه‌نسی فرۆنسۆس ئۆزۆن، ده‌ست پێ ده‌كات.
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی به‌رلین بۆ فیلم رایگه‌یاند كه 10ی شوبات نمایش‌کردنی فیلمی "Peter von Kant" ده‌ست پێ ده‌كات و یه‌كه‌م نمایشی ئه‌م فیلمه له جیهان له فێستیڤاڵه‌كه‌دا ده‌بێت.
تیشكیش خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی فیلمه‌كه کە لە پاڵه‌وانێتی ده‌نی مه‌نوشێ، ئیزابێل ئادژانی و هانا شایگولا-ە بۆ به ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی "مانگی زێرین" له كێبڕكێدا ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.