Erbil 22°C پێنجشەممە 26 ئایار 21:36

یه‌که‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زان ده‌که‌وێته‌ چ به‌روارێک و که‌شوهه‌وا له‌و مانگه‌دا چۆن ده‌بێ ؟

کوردستان TV
100%

له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زان خه‌ڵكێكی زۆر به‌دوای ئه‌وه‌ن كه‌ ئایا مانگی ره‌مه‌زان ده‌كه‌وێته‌ چ واده‌یه‌ك.

له‌و باره‌یه‌وه‌ پسپۆرانی بواری فه‌له‌كناسی جه‌خیتان كردۆته‌وه‌ كه‌ واده‌ی یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانی ساڵی 2022 و یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زان بۆ ساڵی كۆچی 1443 ، ده‌كه‌وێته‌ رۆژی شه‌ممه‌ 2/4/2022.

له‌باره‌ی كه‌شو هه‌وای مانگه‌كه‌وه‌ ماڵپه‌ڕی ئه‌كواویزه‌ری ئه‌مریكی كه‌ تایبه‌ت به‌  زانینی كه‌شوهه‌وای جیهان، پێشبینی كردووه‌ كه‌ پله‌كانی گه‌رما له‌و مانگه‌دا له‌ نێوان 21 پله‌ی گه‌رمی تا 28 پله‌ی گه‌رمی ده‌بێت، كه‌واته‌ مانگه‌كه‌، مانگێكی فێنك ده‌بێ .

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.