هەر وەک چۆن تەکنۆلۆژیا بووەتە هۆی گەشەکردنی هونەر، لە لایەکی ترەوە وەک هەڕەشەیەک بۆ لەناوبردن یان لاوازکردنی لایەنێکی تری هونەر کاریگەری هەبووە.
بۆ نموونە:
ئەو سەردەمەی کە لەڕێگەی تەکنۆلۆژیاوە فیلم و سینەما پەیدا بوون. زۆر کەس مەرگی شانۆیان ڕاگەیاند. وەلێ شارازایانی شانۆ نەیانهێشت ئەو مەبەستە بێتە دی.
ئەو سەردمەی تەلەفیزیۆن پەیدا بوو، زۆر کەسان پێیان وابوو، چیتر فیلم و شانۆ پێویست ناکات. وەلێ وا دەرنەچوو.
لەو کاتەی ڤیدیۆ و سیدی کە لە دوای کاسێتی ڤیدیۆ پەیدا بوون. هەندێک کەس مەرگی فیلم و سینەمایان ڕاگەیاند، بەڵام شارەزایانی فیلم ڕێگریان لەو پەیامە گرت.
ئەو سەردەمەی کە ئینتەرنێت و لە دوایشدا ساتەلایت، یۆتوب و تۆڕە کۆمەڵاتیەکان پەیدا بوون. زۆر کەسان باوەڕیان وابوو لە ماڵەوە و لە شوێنی کار هەموو هونەرکان لەبەردەستن و هیچ پێویست بە ڕۆشتن بۆ شانۆ و سینەما ناکات.
بەڵاوم شارەزایانی ئەوروپایی و ئەمەریکایی و ... ئەم بوارانەیان وەک میراتێکی نەتەوەیی بە سیاسەتی کلتوری هەموو بەشەکانی هونەریان پاراست.
وەلێ لە کوردستان و زۆر وڵاتانی دواکەتوو، هیچ هەوڵێکی ئەوتۆ نەدراوە بۆ پاراستن و هێشتنەوەی ئەو هونەرە مەزنانە.
مههدی جاف
هەڕەشەی تەکنۆلۆژیا لە هونەر
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.