Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 18:11

له‌سعوودیە یەکەم هۆتێلی پێنج ئەستێرەیی لە جیھان بۆ حوشتر کرایەوە

کوردستان TV
100%

لە سعوودیە کردنەوەی یەکەم هۆتێلی پێنج ئەستێرەیی کە خزمەت پێشکەشی حوشتر دەکات راگەیەندرا.

لە ھەژماری یانەی حوشتری سعوودی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان، گرتەی ڤیدیۆی ناساندنی هۆتێلێکی پێنج ئەستێرەیی کە خزمەتگوزاریی پێشکەشی حوشترەکان دەکات، بڵاوکرایەوە.

لە گرتە ڤیدیۆکەدا ئەوە راگەیەندراوە کە ئەوە یەکەم هۆتێلی لەم جۆرەیە لە جیھان و 120 ژوور لەخۆدەگرێت و لە رێگەی 50 کارمەندەوە پاراستن، پاکوخاوێنی و خزمەتی حوشترەکان دەکرێت.

لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا، ئەوەش ئاشکرا کراوە کە لە هۆتێلەکەدا، شیری گەرم، ژەمی خواردنی تایبەت و خزمەتگوزاریی ژوور پێشکەشی حوشترەکان دەکرێت و جگە لەوە خزمەتگوزاریی تایبەتی وەکو جوانکاریش بۆ حوشترەکان دەکەن.

ھەروەھا لە ڤیدیۆییەکەدا، ئەوەشی راگەیەندراوە کە نرخی شەوێک مانەوە لەو هۆتێلە 400 ریالی سعوودی (نزیکەی 107 دۆلار) دەبێت.

یانەی حوشتری سعوودی، کە ساڵی 2017 بە مەرسوومێکی شاھانە دامەزراوە، لەژێر چاودێری شازادەی جێنشینی سعوودیە، محەمەد بن سەلمان چالاکییەکانی ئەنجام دەدات.

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.