Erbil 15°C پێنجشەممە 18 نیسان 11:14

حەوت ساڵی رابردوو وەکو "گەرمترین ساڵ" لە سەرانسەری جیھان تۆمارکرا

تێکڕای گەرمیی زەوی لە ساڵی پار بە 0،3 پلە لە سەرووی گەرمیی ساڵەکانی 1991-2020 بووە
کوردستان TV
100%

لە کاتێکدا ساڵەکانی 2015-2021 بە "گەرمترین ساڵەکان" لە سەرانسەری جیھان تۆمارکرا، تێکڕای گەرمیی زەوی لە ساڵی پار بە 0،3 پلە لە سەرووی گەرمیی ساڵەکانی 1991-2020٠ بووە.

بەپێی ئەنجامی ساڵانەی ئاژانسی کۆپێرنیکوس بۆ گۆڕانکارییەکانی کەشوھەوا لە یەکێتی ئەورووپا، زیادبوونی گازە ژەھراوییەکانی گەرمی زەوی لە بەرگی زەویدا بە درێژایی ساڵی 2021 بەردەوام بووە.
لەم ماوەیەدا ئاستی دوان ئۆکسیدی کاربۆن و گازی میسان گەیشتە ئاستێکی پێوانەیی.
رێژەی دەرچوونی کاربۆن لە ئەنجامی ئەو ئاگرانەی کە لە دارستانەکان کەوتەوە بە تایبەتی ئاگرەکانی سیبیریا، لە سەرانسەری جیھان گەیشتە ھەزار و 850 مێگاتەن لە کاتێکدا ئەم بڕە لە ساڵی رابردوودا ھەزار و 750 مێگاتەن بوو.

لە ساڵی 2021دا، ناوەندی پلەی گەرمای ساڵانە لە جیھان 0،3 پلە لە سەرووی پلەی گەرمای تۆمارکراو لە 1991-2020 بوو.
بەمشێوەیە، ماوەی 2015-2021 وەکو "گەرمترین حەوت ساڵ" لەسەرانسەری جیھان تۆمارکراوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.