ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌فه‌رمی ده‌رگای خۆپاڵاوتنی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار به‌گوێره‌ی مادده‌كانی (2 و 3) له یاسای ژماره (8)ی ساڵی 2012 (یاسای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق)ی كرده‌وه.
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران داوای له هه‌موو ئه‌و كه‌سانه كرد كه ئه‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه‌یان هه‌یه نووسراوێك به هاوپێچی به‌ڵگه‌نامه فه‌رمییه‌كان له‌گه‌ڵ سیڤییهك پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بكه‌ن و بیده‌ن به فه‌رمانگه‌ی یاسایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ده‌توانن داواكارییه‌كانیان له كاتژمێر 9ی به‌یانی تا 3ی دوای نیوه‌ڕۆ له ڕۆژانی (سێشه‌م و چوارشه‌م و پێنجشه‌م له ڕێكه‌وته‌كانی (11 و 12 و 13/1/2022)، له‌كاتی پێشكه‌شكردنی داواكارییه‌كانیش پسووله‌یه‌ك وه‌ربگرن كه تێیدا ناوی پێشكه‌شكار و ڕێكه‌وتی پێشكه‌شكردن و به‌ڵگه‌نامه‌كانی تێدا تۆمار كراوه.
مه‌رجه‌كانی خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق به‌گوێره‌ی مادده‌ی (1)ی یاسا به‌مشێوه‌ی خواره‌وه‌یه:-
یه‌كه‌م/ له‌دایكبووی عێراق بێت له دایك و باوكێكی عێراقی.
دووه‌م / لێهاتووی ته‌واو (كامل اهلیه)ی بێت و ته‌مه‌نی 40 ساڵی ته‌واو كردبێت.
سێیه‌م / خاوه‌ن ناوبانگێكی باش بێت و شاره‌زاییه‌كی له بواری سیاسه‌ت هه‌بێت و ناوبانگی ده‌ستپاكی و دادپه‌روه‌ری و دڵسۆزی بۆ گه‌ل هه‌بێت.
چواره‌م / بڕوانامه‌ی له زانكۆ كه‌متر نه‌بێت و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای و توێژینه‌وه‌ی زانستی له عێراق باوهڕپێكرابێت.
پێنجه‌م / نابێت سزادرابێت به تاوانی شه‌ڕه‌ف.
شه‌شه‌م / نابێت داواكرابێت به به‌نده‌كانی یاسای لێپرسینه‌وه و دادپه‌روه‌ری یان هه‌ر ڕێوشوێنێكی تر.
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق جه‌ختیشی كرده‌وه كه ڕۆژی 8/2/2022 هه‌ڵبژاردن بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار به‌ڕێوه ده‌چێت به‌گوێره‌ی مادده‌ی (72/دووه‌م/ب)ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق.
جێی باسه شه‌وی ڕابردوو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی حكوومه‌تی عێراق یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجام دا و تێیدا هه‌رسێ پۆستی سه‌رۆك و جێگرانی یه‌كه‌م و دووه‌م به‌ده‌نگدان یه‌كلایی كرانه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.