ده‌زگای نه‌هێشتنی تیرۆر ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ده‌ستگیركردنی 13 ئه‌ندامی تیرۆریستی داعشی ڕاگه‌یاند كه یه‌كێكیان به‌رپرسی ڕاسته‌وخۆی كوشتنی ئه‌فسه‌ریكی سوپای عێراق بووه له باكوری به‌غدا.
ده‌زگاكه له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوی كرده‌وه: سوپای عێراق چه‌ند هه‌ڵمه‌تێكی ڕاسته‌وخۆی بۆ ده‌ستگیركردنی تیرۆریستانی داعش له چه‌ند پارێزگایه‌كی عێراق ئه‌نجام دا، سه‌ره‌تا له شاری به‌غدا 3 تیرۆریستی داعشیان ده‌ستگیر كرد كه یه‌كێكیان به‌رپرس بوو له تیرۆركردنی ئه‌فسه‌رێكی سوپای عێراق.
ڕاشیگه‌یاند: له پارێزگای كه‌ركووك به‌رپرسێكی سه‌ربازی تیرۆریستانی داعش له‌گه‌ڵ هاوكارێكی تری ده‌ستگیر كران، هه‌روه‌ها له هه‌ڵمه‌تێكی تردا له پارێزگای ئه‌نبار 4 تیرۆریستی تری داعش ده‌ستگیركران، جگه له‌وه‌ش له پارێزگاكانی سه‌ڵاحه‌دین و نه‌ینه‌وا و دیاله‌ش 4 تیرۆریستی تری داعش‌یش ده‌ستگیركران.
ده‌زگای نه‌هێشتنی تیرۆر له به‌یاننامه‌كه‌دا جه‌ختیشی كرده‌وه كه ناوه ناوه پلانه سه‌ربازییه‌كانیان ده‌گۆڕن بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین به‌رپرس و تیرۆریستی داعش ده‌ستگیر بكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.