ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌منی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 100 تیرۆریستی داعشییان له سووریاوه ڕاده‌ستكرایه‌وه.
عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌ڕی جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق ڕایگه‌یاند: به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 100 تیرۆریستی داعشی به ڕه‌گه‌ز عێراقییان له هێزه‌كانی سووریای دیموكرات وه‌رگرتووه.
ڕاشیگه‌یاند كه سه‌رجه‌م داعشه‌كان ڕاده‌ستی ئاژانسی هه‌واڵگریی عێراق كراون بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێ.
عێراق پێشتر له شوباتی ڕابردوو 100 تیرۆرستی تری داعشی له سووریا ڕاده‌ستكرابووه‌وه، هه‌روه‌ها له ساڵی 2019 تا ئێستا ئه‌مه 900 تیرۆرستی داعشی به‌ڕه‌گه‌ز عێراقییه ڕاده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ده‌كرێته‌وه.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرته‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیش تا ئێستا 1600 تیرۆریستی داعشی تری عێراقی له گرتووخانه‌كانی سووریا ماون، هه‌روه‌ها 60 هه‌زار ماڵباتی چه‌ته‌كانی داعش‌یش كه نیوه‌ی عێراقین له كه‌مپی هۆڵ ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.