Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 09:25

بوومەلەرزەیەک بەگوڕی سێ پلە پارێزگای نەینەوای هەژاند

کوردستان TV
100%

بوومەلەرزەیەک بەگوڕی سێ پلە بەپێوەری رێختەر سنووری پارێزگای نەینەوا باکووری عێراقی هەژاند.

روانگەی بوومەلەرزەزانی سەربە دەستەی گشتیی کەشناسی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ چوارشەممە، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی سێ پلە بەپێوەری رێختەر لە دووری 17 کیلۆمەتر باکووری ناحیەی وانە سەربە قەزای تلکێف باکووری پارێزگای نەینەوای هەژاندووە.

بەپێی راگەیەندراوەکە، دانیشتوانی ناحیەی وانە ھەستیان بە بوومەلەرزەکە کردەووە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوە نەخراوەتەڕوو لەوەی بوومەلەرزەکە، زیانی گیانی و ماددەیی لێکەوتووەتەوە یاخود نا.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.