دکتۆر عارف حیتۆ، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كار و ده‌سته‌به‌ری کۆمەڵایەتى له وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی رایگه‌یاند: ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی پاراستنی مافی كرێكاره له پاداشتی كۆتایی خزمه‌ت له خانه‌نشینی و له قه‌ره‌بووكردنه‌وه یان له هه‌ر بابه‌تێكی تری په‌یوه‌ندیدار و هه‌ر شێوه و ئیمتیازاتێك كه وه‌ك له كه‌رتی گشتیدا فه‌رمانبه‌ر هه‌یه‌تی. هه‌روه‌ها گوتی: ئێمه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خودی كرێكاره‌كه ناكه‌ین، به‌ڵكو مامه‌ڵه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ خاوه‌ن كاره‌كه‌یه، به شێوه‌یه‌ك خاوه‌ن كار كۆتایی هه‌موو مانگێك سه‌ردانی ئێمه ده‌كات و 5%ی مووچه‌ی كرێكاره‌كه‌ی كه بۆی دیاریكراوه و 12%ـی تریش كه خۆی ده‌یخاته سه‌ری، ڕاده‌ستی ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كات، ئه‌و پاره‌یه‌ش ناچێته ناو خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت، به‌ڵكو ده‌چێته ناو سندووقی ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی، تایبه‌ت به كرێكاران.
سه‌باره‌ت به پرسیاری ئه‌وه‌ی كه‌سێك كه خانه‌نشین ده‌بێت، به چه‌ند خانه‌نشین ده‌بێت، واته بڕی خانه‌نشینییه‌كه‌ی چه‌ند ده‌بێت؟ د. عارف حیتۆ گوتی: ڕوونه خانه‌نشینی له هه‌ر دوو كه‌رتی تایبه‌ت و گشتی به پێی بڕی مووچه‌ی مانگانه‌یه كه بۆی دیاری كراوه. مووچه‌ی سێ ساڵی كۆتایی بۆ بابه‌تی خانه‌نشینی هه‌ژمار ده‌كرێت، به‌ڵام كه‌مترین مووچه‌ی كرێكاریی ناكارامه نابێت له 300 هه‌زار دینار كه‌متر بێت، بۆ ئه‌م ساڵیش داواكارییه‌كمان بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رز كردووه‌ته‌وه، كه له 300 هه‌زار دینار زیاترمان نووسیوه و داواكارین كه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران په‌سندی بكات، به‌م شێوه‌یه ئه‌و ڕێژەیهی سه‌رۆكوه‌زیران په‌سندی ده‌كات ده‌بێته كه‌مترین مووچه‌ی كرێكاری ناكارامه، تاكو جارێكی تر لیژنه‌كه داده‌نیشێته‌وه، كه به پێی یاسا لیژنه‌یه‌ك هه‌یه و به‌ڕێوه‌به‌ری كار و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تیی سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌كه ده‌كات، هاوكات له‌گه‌ڵ دوو شاره‌زای بواری ئابووری له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و نوێنه‌رێكی وه‌زاره‌تی پلاندانان و نوێنه‌ری سه‌ندیكای كرێكاران و نوێنه‌ری خاوهنكاران، كه به پێی پێویست هه‌ر دوو ساڵ جارێك بۆ مه‌به‌ستی پێداچوونه‌وه‌ی كه‌مترین مووچه‌ی كرێكاران كۆبوونه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن، وه‌ك ئاماژەمان بۆ كرد كه له ئێستادا كه‌مترین مووچه‌ی كرێكاری ناكارامه نابێت له 300 هه‌زار دینار كه‌متر بێت.
ئه‌گه‌ر كرێكارێك له كاتی كاركردن گیانی له ده‌ست دا، یانیش کەمئهندام بوو، چۆن مافى خۆى وەردەگرێت؟ له‌و باره‌یه‌وه د. عارف حیتۆ گوتی: كرێكاری ده‌سته‌به‌ركراو مافی هه‌یه كه دوای یه‌ك ساڵ له بێكاری داوای پاداشتی كۆتایی خزمه‌ت بكات، ئه‌گه‌ر داوای نه‌كرد و له شوێنێكی تر كاری ده‌كرد، ئه‌وكات خزمه‌تی هه‌ر دوو شوێنه‌كه‌ی به یه‌كه‌وه بۆ كۆ ده‌كرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كرێكار له كاتی كاره‌كه‌یدا تووشی ڕووداوێك بوو و ئه‌ندامێكی جه‌سته‌ی له ده‌ست دا، به‌بێ ڕەچاوكردنی ساڵی خزمه‌ت و ته‌مه‌نی دیاریكراوی خانه‌نشینی، خانه‌نشین ده‌كرێت، ئه‌و كات به پێی ڕاپۆرتی پزیشكی، شایسته‌ی بڕێكی به‌شه‌كی (جزئی) ده‌بێت، تاكو چاك ده‌بێته‌وه، كه چاكیش بووه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر كاره‌كه‌ی، ئه‌گه‌ریش ڕێژەی په‌ككه‌وته‌ییه‌كه‌ی 100% بوو، ئەوكات خانه‌نشین دەکرێت، ئه‌گه‌ریش گیانی له ده‌ست دا، خانه‌نشینی بۆ منداڵه‌كانی دەبڕدرێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.