عێراق و به‌ریتانیا ئه‌مڕۆ دووشه‌م ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ڕۆلی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له شه‌ڕكه‌ره‌وه بۆ هه‌ماهه‌نگی و مه‌شق و ڕاهێنان بگۆڕن.
حكوومه‌تی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ دووشه‌م په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌نێوان مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و لیز ترا‌س وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ئه‌نجامدراوه و تێیدا گفتوگۆ سه‌باره‌ت به دوایین زانیارییه‌كانی ناوچه‌كه و ڕۆلی میانڕه‌وی عێراق بۆ سه‌قامگیری كراوه.
ڕاشیگه‌یاند كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ كازمی گفتوگۆی گۆڕینی ڕۆلی هێزه‌كانی هاوپه‌يمانان له شه‌ڕكه‌ری ڕاسته‌وخۆوه بۆ ڕۆلی هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری و مه‌شق و ڕاهێنان كردووه، له‌گه‌ڵ فه‌راهمكردنی ئه‌من و ئاسایش له عێراق و ناوچه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی.
حكوومه‌تی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا باسی له‌وه‌ش كردووه كه هه‌ردوولا جه‌ختیان له شه‌ڕی دژ به تیرۆر كردۆته‌وه.
جێی باسه عێراق و ئه‌مه‌ریكا ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا ڕێككه‌وتنیان كردبوو كه هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كانی هاوپه‌مانی نێوده‌وڵه‌تی له بنكه سه‌ربازییه‌كانی عیراق له كۆتایی ئه‌مساڵ بگوازنه‌وه و بۆ له‌مه‌ودوا ته‌نیا ڕۆلی هه‌ماهه‌نگی و مه‌شق و ڕاهێنان بگێڕن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.