سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له توێتێكدا داوای له خه‌ڵكی كوردستان كرد ڕوو له بنكه‌كانی ته‌ندروستی و وه‌رگرتنی ڤاكسین بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ڤاكسینی په‌تای كۆڕۆنا وه‌ربگرن.
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند "هانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌ده‌م ڤاكسین وه‌ربگرن، بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان و ئازیزانیان له مه‌ترسی ڤایرۆسی كۆڕۆنا بپارێزن".
ڕاشیگه‌یاند "ئێستا نزیكه‌ی 200 بنكه‌ی وه‌رگرتنی ڤاكسین هه‌ن و له ڕێگه‌ی لینكی تۆماركردن ناوی خۆتان تۆمار بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی ڤاكیسن".
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داواشی له خه‌ڵك كرد به وه‌رگرتنی ڤاكسین كوردستان له په‌تای كۆڕۆنا بپارێزن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.