به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆرستانی داعش، ئه‌م ئێواره‌یه دانیشتووانی گوندی لهێبان به ته‌واوی گونده‌كه‌یان چۆڵكرد و ماڵ و حاڵیان جێهێشت.
هه‌ڵۆ جه‌باری په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاند: دانیشتووانی گوندی لهێبان سه‌ر به شاره‌دێی سه‌رگه‌ڕان په‌یوه‌ندییان پێوه كردووین و ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه سه‌رجه‌م خێزان و ماڵباتی گونده‌كه ماڵ و حاڵییان جێهێشتووه و ئێستا گونده‌كه به‌ته‌واوی چۆڵكراوه.
ڕاشیگه‌یاند كه هاووڵاتییان ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه كه ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعشیان بینیوه له چیای قه‌ره‌چووغ به‌ره‌و گونده‌كه‌یان هاتوون.
هه‌روه‌ها هاووڵاتییه‌كی گونده‌كه تایبه‌ت به (كوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاند كه ئه‌وان به چاوی خۆیان چه‌ند داعشێكیان بینیوه له‌نێو گونده‌كه په‌رش و بڵاوبوونه‌ته‌وه.
هاووڵاتییه‌كه به‌هۆی باری ئه‌منییه‌وه نه‌یویست ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێ، هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: سه‌رجه‌م دانیشتووانی گونده‌كه ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووه و ته‌نانه‌ت زۆرێك له مه‌ڕداره‌كانیش ته‌واوی مه‌ڕ و ماڵاته‌كه‌یان له گونده‌كه جێهێشتووه.
هاووڵاتییه‌كه جه‌ختیشی كرده‌وه كه پێش هه‌ڕه‌شه و هێرشه‌كانی چه‌كدارانی داعش ژماره‌ی دانیشتووانی گونده‌كه بریتی بوون له 65 ماڵ، به‌ڵام دوای مه‌ترسییه‌كان تا ده‌هات ژماره‌ی دانیشتووانی گونده‌كه كه‌م ده‌بووه و سه‌ر له ئێواره‌ی ئه‌مڕۆش ته‌واوی دانیشتووانه‌كه‌ی چۆڵیان كرد.
جێی باسه شه‌وی ڕابردوو چه‌كدارانی داعش هێرشیان كردبووه سه‌ر گوندی لهێبان و دانیشتووانی گونده‌كه‌ش به‌رپه‌رچیان دابوونه‌وه و هێرشه‌كه‌یان تێكشكاندبوون، ئه‌م مه‌ترسی و هێرشانه‌ی داعش‌یش به‌هۆی بوونی بۆشایی ئه‌منی له‌م ناوچانه دروست بووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.