Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 05:41

بە ئامادەبوونی کوڕێکی دانیال میتران پەرلەمان دانیشتنی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات

کوردستان TV
100%

 

پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، ڕۆژی سێشەممە بە ئامادەبوونی کوڕێکی دانیال میتران پەرلەمان دانیشتنی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات.

پەرلەمانی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند: ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (10)ـی ئاسایی خولی پایزەی ساڵی سێیەم له ‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان، له كاتژمێر (12)ـی پێشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێشەممە ڕِێکكه‌وتی 7ـی کانوونی یەکەم به‌م شێوه‌یه بێت:-

یەكەم: بەبۆنەی یادی دە ساڵەی كۆچی دوایی دۆستی كورد خاتوو (دانیال میتران) بڕگەی یەكەمی بەرنامەی كار بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت:-
١ - بەخێرهێنان و وتەی سەرۆكی پەرلەمان بەبۆنەی ئامادەبوونی (جیلبەرت میتران)، كوڕی دۆستی كورد خاتوو (دانیال میتران).
٢ - وتەی بەڕێز (جیلبەرت میتران).
دووەم: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژەیاسای (سەرپەرشتیكردنی پڕۆژەكانی كشتوكاڵی لە هەرێمی كوردستان-عێڕاق)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
سێیەم: دەستلەكاركێشانەوەی ئەندامی پەرلەمان (سیروان فه‌ره‌ج محه‌مه‌د) لە ئەندامیەتیی (لیژنەی پەیوندییەكان و ڕەوەندی كوردستانی)، بەپێی حوكمی ماددەی (28) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.
چوارەم: خستنەڕووی بەدواداچوون و ڕاسپاردەی هەردوو لیژنەی (كاروباری پێشمەرگە) و لیژنەی (ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم)، سەبارەت بە هێرشەكانی (داعش) بۆ سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە.
پێنجەم: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژەیاسای (هەمواری یاسای وەزارەتی دارایی و ئابووری لە هەرێمی كوردستان-عێراق)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
شەشەم: خستنەڕووی بەدواداچوونی لیژنەی (دارایی و كاروباری ئابووری)، سەبارەت بە داهاتەكانی هەرێمی كوردستان.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.