Erbil 42°C ھەینی 19 ئاب 14:36

وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری بڕیارێکى نوێى ده‌رکرد

کوردستان TV
100%


 وه‌زاره‌تی دارایی  بڕیارێكی نوێی دەربارەی كۆنووسی لیژنەی دەركردن و پێداچوونەوە بە ڕێنماییە داراییەكان دەركرد.
وەزارەتی دارايی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،  پاڵپشت به‌ فه‌رمانی سه‌رۆك وه‌زیران ژماره‌ (1169 له‌ 1ی تەمووزی 2020، بڕگه‌ی دووه‌م و خاڵی یەک و ئاماژه‌ به‌ كۆنووسی لیژنه‌ی ده‌ركردن و پێداچوونه‌وه‌ به‌ ڕێنماییه‌ داراییه‌كان ژماره‌ (42)، له‌ 2ی تشرینی دووەمی 2021 بڕیارمان دا به‌:
1- بۆ هه‌ر زیادكردن و گۆڕانكارییه‌ك له‌ پێشینه‌ی به‌رده‌وامی مانگانه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان و فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ده‌سه‌ڵاتی وه‌زیری دارایی و ئابووری دایه‌ به‌پێی پێویستییان.
2- كار به‌ هیچ ڕێنماییه‌كی تر ناكرێ تایبه‌ت به‌ بابه‌تی سه‌ره‌وه‌
3- ئه‌م ڕێنماییه‌ له‌ رۆژی ده‌رچوونییه‌وه‌ كاری پێ ده‌كرێ دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی له‌ ڕۆژنامه‌ی وه‌قائیعی كوردستان.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.