Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 11:00

حکوومه‌تی هه‌رێم ژماره‌یه‌ک پڕۆژه‌ له‌ پارێزگای دهۆک جێ به‌جێ ده‌کات

کوردستان TV
100%


وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاری دا بە خەرجكردنی گوژمەیەك بۆ جێ به‌جێ كردنی ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌.
له‌ راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی بڵاویكرده‌وه‌: 
لەسەر ڕێژەكانی 17%ی ئاو و 15%ی شارەوانی و 100%ی فرۆشتنی زەوی، ژمارەیەك پرۆژەی خزمەتگوزاری لە هەردوو سێكتەری ئاو و شارەوانی لە سنووری پارێزگەی دهۆك لەلایەن تیمەكانی شارەوانی و بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دهۆك جێبەجێ دەكرێن، بۆ زیاتر پەرەپێدان بە پرۆژەكان و تەواوبوونی ئەو پرۆژانەش وەزارەت گوژمەی بۆ ئەو پرۆژانەی خەرج كرد.
 راشیده‌گه‌یه‌نن: جێبەجێكردنی پرۆژەكان لە هەردوو سێكتەری ئاو و شارەوانی:
1-پرۆژەی كۆنكرێتكردن لە چەند شوێنێكی سیمێل.
2-نۆژەنكردنەوەی ژمارەیەك شەقامی ناوخۆیی لە گەڕەكەكانی خەبات و دوبان و فراشین لە سیمێل.
3-دروستكردنی شەقامی ناوخۆیی لە گەڕەكی ئازادی لە سیمێل.
4- چاككردنەوە و گۆڕینی سیستەمی ڕاكێشانی ئاوی قورس/OPT
5- جێبەجێكردنی پرۆژەی ئاوی گوندی ڕەشنكا بەرواریا-زاوێتە.

شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.