ئێوارەی ڕۆژی شەممە لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە خەمیس خەنجەر سەرۆكی هاوپەیمانی عەزم و شاندێكی یاوەری كرد.
لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەكە و دواپێشهاتەكان و هەڕەشەی تیرۆریستان تاوتوێ كرا.
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا بیروڕا لەبارەی هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە ئۆكتۆبەری ڕابردوو و هاوكێشە سیاسییە تازەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.