كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌مڕۆ سێشه‌م ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه پێشوه‌خته‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراقی بڵاو كرده‌وه.
سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند كه ڕێژه‌ی به‌شداربوون له هه‌ڵبژاردنه‌كان زیاتر بووه له 9 ملیۆن كه‌س له كۆی زیاتر له 22 ملیۆن كه‌س، ئاشكراشی كرد كه ڕێژه‌ی به‌شداربوون به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بریتی بووه له 44%.
ڕاشیگه‌یاند كه تانه‌كان گۆڕانكارییان له 5 كورسی په‌رله‌مانی له پارێزگاكانی هه‌ولێر، كه‌ركووك، نه‌ینه‌وا، به‌غدا و به‌سڕا كردووه.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه به‌هۆی تانه‌كانه‌وه 721 هه‌زار و 979 ده‌نگ ڕه‌تكراونه‌ته‌وه كه ڕێژه‌ی 8%ی كۆی گشتی ده‌نگه‌كان پێك ده‌هێنێت.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ژماره‌ی كورسی حزب و هاوپه‌یمانه‌تییه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن به‌مشێوه‌ی خواره‌وه‌ن:-
ڕه‌وتی سه‌در 73 كورسی په‌رله‌مان
هاوپه‌مانی ته‌قه‌دوم 37 كورسی په‌رله‌مان
ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی قانوون 33 كورسی په‌رله‌مان
پارتی دیموكراتی كوردستان 31 كورسی په‌رله‌مان
هاوپه‌مانی كوردستان 17 كورسی په‌رله‌مان
فه‌تح 17 كورسی په‌رله‌مان
هاوپه‌مانی عه‌زم 14 كورسی په‌رله‌مان
نه‌وه‌ی نوێ 9 كورسی په‌رله‌مان
جولانه‌وه‌ی ئیمتیداد 9 كورسی په‌رله‌مان
ئیشراقه كانوون 6 كورسی په‌رله‌مان
هاوپه‌مانی قیوا ده‌وله 4 كورسی په‌رله‌مانی
هاوپه‌مانی عه‌قدی وه‌ته‌نی 4 كورسی په‌رله‌مان
بزووتنه‌وه‌ی بۆ چاكسازی 3 كورسی په‌رله‌مان
بزووتنه‌وه‌ی بابلیوون 4 كورسی په‌رله‌مان
هاوپه‌مانی جه‌ماوه‌رمان ناسنامه‌مانه 3 كورسی په‌رله‌مان
هاوپه‌مانی ته‌سمیم 5 كورسی په‌رله‌مان
هه‌روه‌ها 16 حزبی تر هه‌ریه‌كه كورسییه‌كیان به‌ده‌ستهێناوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.