بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکیدا پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای دوو رۆژی دهاتوو راگەیاند.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکە: سبەى چوارشهممه 1 ى 12 ى 2021 ، لە کاتەکانى بەیانى ئاسمانى ناوچەکەمان لە نیمچەهەورەوە دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو، سەرەتا نمە باران لەسەر بەشێك لە ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت، پاشان بارانبارین لە دواى نیوەڕۆ لە تەواوى ناوچەکەمان دەست پێ دەکات و لە کاتەکانی شەودا باران زیاتر دەبێت.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە: لە شەودا کاریگەریى بارستە هەوایەکى سارد روو لە ناوچەکەمان دەکات بەفربارین لەسەر ناوچە شاخاوییە بەرزە سنوورییەکان دەبارێت. ئاستى نزمبوونەوەى پلەکانى گەرما بە نزیکەى (6-8 )پلە دەبێت.
شەپۆڵێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و لە هەندێک ناوچە بەفر دەبارێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.