وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ستی به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 11 كرد و له ده‌ستپێكدا ته‌ندروستی وه‌ریگرت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له گه‌نجینه‌ی هه‌رێمی كوردستان به ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 28 ى 11 ى 2021 ، مووچه‌ی دیوانی پێشمه‌رگه و لیواكان دابه‌شده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌كه راشیگه‌یاند: سبه‌ی دووشه‌ممه مووچه‌ی یه‌كه‌ی 70 ، 80 ى پێشمه‌رگه دابه‌شده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌كه‌ی گه‌نجینه‌ی هه‌رێم گوتیشی: دابه‌شكردنی مووچه له رۆژانی داهاتووش به‌رده‌وام ده‌بێت له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی بڕه پاره‌ی به‌غدا پڕۆسه‌ی دابه‌شكردنی مووچه خێراتر ده‌كرێت و ته‌واوی شوێنه‌كان وه‌ریده‌گرن.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شدا، كه دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 11 به بێ لێِبڕین دابه‌شده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ و سبه‌ی مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه دابه‌شده‌کرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.