Erbil 40°C دووشەممە 15 ئاب 18:58

تەندروستی عێراق: هیچ حاڵەتێکی کۆڕۆنا نوێیەکە لە عێراق تۆمار نەکراوە

کوردستان TV
100%

 وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی ڤایرۆسە نوێیەکە کە بە ئۆمیکرۆن ناسراوە، لە عێراقدا تۆمار نەکراوە.

ڕیاز عەبدولئەمر بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی وەزارەت ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند: جۆرە پەرەسەندووەکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا کە بە ئۆمیکرۆن ناودەبرێت، شارەزایان بە مەترسیدارترین شێواز باسی لێ دەکەن، بەهۆی ئەمەوەش پێشنیاری قەدەغەی گەشتکردنمان کردووە بۆ وڵاتانی ئەفریقیای باشوور و ئەو وڵاتانەی کە ڤایرۆسی ئۆمیکرۆن تیایدا بڵاو بووەتەوە.

هەروەها ڕایگەیاند: گۆڕانکارییە نوێیەکەی ئەمجارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا کاریگەری لەسەر هەموو کەسێک هەیە، بۆیە چاوەڕێی ڕاپۆرتی تەندروستی دەکەین بۆ ئەوەی ڕێژەی توندی و مەترسییەکەی بۆ سەر مرۆڤ بزانرێ.

ڕاشیگەیاند: کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی ڤاکسین لێکۆڵینەوە ئەنجام دەدەن بۆ ئەوەی بزانن ڕادەی کاریگەری ڤاکسینەکانیان بۆ جۆرە نوێیەکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا چەند دەبێت.

بەڕێوەبەری تەندروستی ئاماژەی بەوەش کرد کە لە تاقیگەکانی وەزارەتی تەندروستی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی گۆڕانکارییەکان هیچ حاڵەتێکی ئۆمیکڕۆن لە عێراقدا تۆمار نەکراوە.

 

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.