فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق لە میانی ھێرشێکدا، ئۆتۆمبێبلێکی تیرۆریستانی داعشیان لە پارێزگای کەرکووک بۆردومان کرد.
وەزارەتی بەرگریی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، ئۆتۆمبێلێکی تیرۆریستانی داعش لە پارێزگای کەرکووک، لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی عێراقەوە بۆردومان کراوە.
لە راگەیەندراوەکە زانیاری زیاتر لەوبارەیەوە نەخراوەتەڕوو، بەتایبەتیش لەبارەی ئەو ناوچەیەی کە ئۆتۆمبێلێک تیایدا بۆردومان کراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.