Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 08:55

ئەنجامەکانی پرۆسەی دووبارە ژماردنی بە دەست بۆ وێستگەکان پێشکەش بە دەستەی دادوەری دەکرێت

کوردستان TV
100%


کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق رایگەیاند کە دوای کۆتاییھێنان بە پێداچوونەوە بە ئەنجامەکان و تانەکان لەلایەن دەستەی دادەوەریی بۆ ھەڵبژاردنەکان، ئەنجامە کۆتاییەکانی ھەڵبژاردنەکان رادەگەیەنێت.
ئەندامی تیمی راگەیاندن لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق، عیماد جەمیل لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاندووە کە سبەی یەکشەممە، کۆمسیۆن ئەنجامەکانی پرۆسەی دووبارە ژماردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان بە دەست بۆ سەرجەم وێستگە تانەلێدراوەکان پێشکەش بە دەستەی دادوەریی بۆ ھەڵبژاردنەکان دەکات و گوتی: دوای کۆتاییھێنان بە پێداچوونەوە بە ئەنجامەکان و تانەکان لەلایەن دەستەی دادەوەریی بۆ ھەڵبژاردنەکان، کۆمسیۆن ئەنجامە کۆتاییەکانی ھەڵبژاردنەکان رادەگەیەنێت.
رۆژی پێنجشەممەی ھەفتەی رابردوو کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق رایگەیاندبوو کە لەسەر بڕیاری دەستەی دادوەریی بۆ ھەڵبژاردنەکان، پرۆسەی دووبارە ژماردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان بەدەست بۆ سەرجەم وێستگە تانەلێدراوەکان ئەنجامداوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.