هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو له ناوچه‌كانی نزیكی ناوچه‌ی سه‌وز و ناوه‌ڕاستی شاری به‌غدا بڵاوه‌یان پێ كراوه وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ ڕێگریكردن له ئه‌نجامدانی خۆپێشاندانی ئه‌و لایه‌نه سیاسییانه‌ی كه ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه.
ناوچه‌ی سه‌وز باره‌گاكانی حكوومه‌ت و په‌رله‌مان و نوێنه‌ره دبلۆماسییه بیانی و كۆنسوڵگه‌ری ئه‌مه‌ریكا و باره‌گای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانی لێیه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق كه نه‌ویست ناوی ئاشكرا بكرێ، ڕایگه‌یاند: چالاكییه مه‌ده‌نییه‌كان و هێزه‌كانی تری ئه‌منی له نزیك ناوچه‌ی سه‌وز و سه‌نته‌ری شاری به‌غدا له حاڵه‌تی ئاماده‌باشی توند دان بۆ به‌رپابوونی هه‌ر ئه‌گه‌رێكی له‌ناكاو له ده‌رئه‌نجامی ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی دژی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام ده‌درێن.
ڕاشیگه‌یاند كه ئه‌و ده‌روازه‌یه‌ی ناوچه‌ی سه‌وز كه نزیكه له خۆپێشانده‌رانه‌وه، به‌ته‌واوه‌تی داخراوه.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه بڕیاره له چه‌ند ڕۆژی كه‌می داهاتوودا كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕابگه‌یه‌نێ دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن دادگای باڵای ئیتحادییه‌وه په‌سند كرا.
لای خۆشیانه‌وه لایه‌نه سیاسییه شكستخواردووه‌كانی هه‌ڵبژاردن ماوه‌ی زیاتر له مانگێكه هانی لایه‌نگرانیان ده‌ده‌ن خۆپیشاندان له به‌غدا و پارێزگاكانی تری عێراق ئه‌نجام بده‌ن بۆ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن، بێگومان ئه‌م خۆپیشاندانانه‌ش ده‌یان كوژراو و برینداری له خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان لێ كه‌وتۆته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.