Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 04:31

بولگاریا.. سووتانی پاسێک گیانلەدەستدانی 46 کەسی لێکەوتەوە

کوردستان TV
100%


لە ئاکامی سووتانی پاسێکی مەقدۆنیای باکوور لە رۆژئاوای بولگاریا، 46 کەس گیانیان لە دەست دا.
لە خۆرئاوای شاری سۆفیا پایتەختی بولگاریا، پاسێکی مەقدۆنیای باکوور سووتا.
بەپێی ئامارە بەراییەکان لە رووداوەکەدا، لانیکەم 46 کەس سووتاون و گیانیان لەدەستداوە.
کەناڵی تەلەڤیزیۆنی NOVA بڵاوی کردەوە کە لە گوندی بۆسنەک نزیک شاری پێرنیک خۆرئاوای سۆفیا، پاسێکی هەڵگری تابلۆی مەقدۆنیای باکوور، دوای ئەوەی خۆی کێشاوە بە بەربەستەکانی کەنار رێگاکەدا، ئاگری گرتووە.
بەپێی ئامارە بەراییەکان لە رووداوەکەدا کە لەسەر رێگای خێرای ''سترما'' روویداوە، 46 هاووڵاتی مەقدۆنیای باکوور کە 12یان منداڵ بوون سووتاون و گیانیان لەدەستداوە، حەوت کەسیش برینداربوون و بەمەبەستی چارەسەر گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی سۆفیا.
باس لەوەیش کرا کە دوێنێ پاسەکە لە ئیستانبوڵ-ەوە بەڕێکەوتووە و نزیکەی کاتژمێر 9ی شه‌وی رابردوو گەیشتووەتە بولگاریا.
هەروەها لە رووداوێکی دیکەدا، ئێوارەی دوێنێ لە ناوچەی ڤارنا رۆژهەڵاتی بولگاریا، ئاگر لە خانەیەکی بەساڵاچوواندا کەوتەوە و بەهۆیەوە نۆ کەس گیانیان لەدەست دا.
 

كوردستان TV

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.