ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م دادگای ئێران پڕۆسه‌ی دادگاییكردنی 10 سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی به تۆمه‌تی خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه ئۆكڕانییه‌كه‌ی ساڵی ڕابردوو ده‌ست پێ كرد.
ئاژانسی(میزان)ی ئێرانی بڵاوی كرده‌وه: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م پڕۆسه‌ی دادگاییكردنی تۆمه‌تبارانی گه‌شتی فڕۆكه‌ی پی ئێس 752 له دادگایه‌كی سه‌ربازی له تارانی پایته‌خت ده‌ستی پێ كرد.
سوپای ئێران له ڕۆژی 8ی كانوونی دووه‌می ساڵی 2020 فڕۆكه‌یه‌كی جۆری بۆینگی تایبه‌ت به هێڵی ئاسمانی ئۆكڕانی له گه‌شتی پی ئێس 752 دوای فڕینی له تارانه‌وه به‌ره‌و كییف خسته خواره‌وه.
سوپای ئێران دوای سێ ڕۆژ له خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه ئینجا دانی به ڕووداوه‌كه دانا، جه‌ختیشی كرده‌وه كه فڕۆكه‌كه‌یان به‌هۆی هه‌ڵه‌یه‌كه‌وه خستۆته خواره‌وه.
ڕووداوه‌كه بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی سه‌رجه‌م گه‌شتیارانی فڕۆكه‌كه كه 176 كه‌س بوون، زۆربه‌یان ئێران و كه‌نه‌دی بوون و كه هه‌ندێكیان خاوه‌ن ڕه‌گه‌زنامه‌ی هه‌ردوو وڵات بوون.
ئاژانسی میزان ئاشكرای كرد: هه‌شت سه‌رباز به پله‌ی جیاواز تۆمه‌تباركراون به ڕووداوه‌كه و ئه‌مڕۆ له‌به‌رده‌م دادگا ئاماده‌بوون. به‌ڵام هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر دادگاكه بڵاو نه‌كرده‌وه.
جه‌ختی كرده‌وه كه 103 كه‌س له خانه‌واده‌ی قوربانییان داوای یاساییان تۆمار كردووه.
له ڕۆژی ڕووداوی خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه، هێڵی به‌رگریی ئاسمانی ئێران له باری له‌ناكاودا بوون له ترسی هێرشه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، دوای ئه‌وه‌ی ئێران به مووشه‌ك هێرشی كردبووه سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق وه‌ك په‌رچه‌كردارێك به‌رامبه‌ر كوشتنی قاسم سلێمانی فه‌رمانده‌ی سوپای قودس له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.