Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 15:01

هێزەکانی هاوپەیمانیی عەرەبی ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانیی بەرفراوانیان بۆ سەر حووسییەکان ئەنجامدا

کوردستان TV
100%

ھاوپەیمانیی عەرەبی بە رابەرایەتی سعوودیە هێرشی ئاسمانیی بەرفراوانی کردە سەر حووسییەکان لە چوار پارێزگای یەمەن.

ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی سعوودیە بڵاوی کردەوە کە ھاوپەیمانیی عەرەبی رایگەیاندووە، بەرامبەر هەڕەشەی مووشەکی بالیستی و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان، ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانیی بەرفراوانیان ئەنجامداوە دژبە ئامانجەکانی چەکدارانی حووسی.

لەو ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییانەدا کە کرانە سەر حووسییەکان لە پارێزگاکانی سەنعا، زومار، سەعدە باکووری یەمەن، هەروەها پارێزگای جەوف رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە، سیستمەکانی مووشەکی بالیستی، فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و سیستمەکانی پەیوەندی کرانە ئامانج.

هێزەکانی هاوپەیمانیی عەرەبی هەروەها خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانیان راگەیاند کە فڕۆکەخانەی ئەبهای لە باشووری خۆرئاوای سعوودیە کردبووە ئامانج.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.