پۆلیسی گەرمیان له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگهیاند: لەناحیەی ڕزگاری سەر بە قەزای کەلار دوو مێرد منداڵ بەتۆمەتی دزینی چەندین پاتری ئۆتۆمبێل دەستگیرکران.
له ڕاگهێندراوهكهدا هاتووه: دوای ئەوەی ئاگادارکراینەوە کەچەند کەسێک لەناحییەی ڕزگاری سەربەقەزای کەلار پاتری ئۆتۆمبێلی بارهەڵگرەکان دەکەنەوەو دواتر لەناوچەی پیشەسازی قەزای کەلار دەیفرۆشنەوە دوای چاودێری و بەدواداچوون ئەمڕۆ چوارشەمە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان لەکاتی دزینی پاتری ئۆتۆمبێل دوو مێرد منداڵیان دەستگیرکرد کە چوار پاتری ئۆتۆمبێلی بارهەڵگریان پێ بوو.
پۆلیسی گەرمیان ڕاشیگهیاندووه: دوای لێکۆڵینەوە دانیان نا بەتاوانەکەدا و لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 446 بەندکراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.