Erbil 26°C شەممە 28 ئەیلوول 02:24

میلاکی ئۆتۆمبیل و شۆفێران لەسنووری تەندروستی هەولێر ڕێک دەخرێتەوە

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەری بەشی خزمەتگوازی لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی و سەرۆک وئەندامانی لێژنەی ڕێکخستنەوەی شوفێرو ئەنبوڵانس و ئوتومبێلەکانی ژمارە تەندروستیەکان، کۆبونەوەیەک لەگەڵ گشت سەرۆکی شوفێرانی دەزگاکانی تەندروستی سنوری شاری هەولێر ئەنجامدرا.

ڕاشیگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌كه‌ بۆ لەنزیکەوە پێدانی چەندین ڕێنمایی و لیستی هەموو ئوتومبێل و شوفێران بۆ مەبەسی ڕێکخستنەوەیان لەنێو نەخۆشخانەو فریاکەوتنەکان و بەڕێوەبەرایەتیەکان بۆ باشتر ڕایی کردنی کارەکان لەنێو دەزگاکانی تەندروستی ، وەک هەماهەنگیەک بۆ باشتر ڕۆیشتنی کارەکانئه‌نجامدرا ، دواتریش چەندین ڕێنماییان بە سەرۆک شوفێران درا.

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.