Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 09:00

کێشەی مامۆستایانی وانەبێژ چارەسەر کرا

کوردستان TV
100%

وەزارەتی دارایی چارەسەرکردنی کێشەی مامۆستایانی وانەبێژ ڕادەگەیەنێت و ڕێنمایی دارایی سەبارەت بەم بابەتەش بڵاو دەکاتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ڕێنمایی دارایی ژمارە  (14)ی دەرکرد و ئاراستەی گشت وەزارەت و دەستەکانی سەر بە وەزارەت کرد.
لە ڕایگەیاندراوەکەدا هاتووە: پاڵپشت بە نوسراوی ئەنجوومەنی وەزیران و کۆنووسی کۆبوونەوەی نێوان وەزارەتی دارایی و وەزارەتی پەروەردە لە 19/10/2021 ، شەش ڕێنمایی بۆ چارەسەری کێشەی مامۆستایانی وانەبێژ دەرچووە کە تایبەتە بە دیاریکردنی کرێی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو بە پێی گوند و شارەدێ و سەنتەری پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان و لەبەرچاوگرتنی بڕوانامە.
هەروەها تێیدا هاتووە: ئەم ڕێنماییە داراییە لە 1/9/2021 دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
دەقی نووسراوی وەزارەتی دارایی:

١٢٣٤

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.