كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی ئه‌و تانانه‌ی ئاشكرا كرد كه تا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ئه‌نجامدراون.
عیماد جه‌میل ئه‌ندامی تیمی ڕاگه‌یاندنی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م پشكنین بۆ 483 تانه كراوه كه 461 تانه‌یان ڕه‌تكراوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها ژماره‌ی ئه‌و تانانه‌ش كه قبووڵكراون بریتین له 22 تانه.
ڕاشیگه‌یاند: ئه‌و 22 تانه‌ی كه قبووڵكراون به به‌ڵگه و نووسراو پێشكه‌شكراون، بۆیه بڕیاردراوه نزیكه‌ی 297 بنكه دووباره سهیركردنهوهیان بۆ بكرێ و به ده‌ست هه‌ژمار بكرێنه‌وه له پارێزگاكانی كه‌ركووك، دیاله، نه‌ینه‌وا، میسان، زیقاڕ، ئه‌نباڕ، قادسییه، سه‌ڵاحه‌دین، موسه‌نا، به‌سڕا، به‌غدا و بابل.
عیماد جه‌میل هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: كاتێك تانه‌كان قبووڵكران، دوای ئه‌مه كرداری دووباره ژماردنی ده‌ستی ده‌نگه‌كان به ئاماده‌بوونی چاودێرانی لایه‌نه سیاسی و ڕێپێدراوهكانیان ئه‌نجام ده‌درێت.
ئه‌ندامی تیمی ڕاگه‌یاندنی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕاشیگه‌یاند: ده‌ستكردن به ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌كان ده‌كه‌وێته سه‌ر ته‌واوكردنی كار بنكه‌كان، چونكه ناتوانرێ ده‌ست به ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان بكرێ به‌ر له‌وه‌ی سه‌رجه‌م ڕێكاره‌كان ته‌واو نه‌بووبن.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه واده‌ی یاسایی په‌سندكردنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن دوای ته‌واوكردنی سه‌رجه‌م ڕێكاره‌كانی تانه‌دان ڕاده‌گه‌یه‌نرێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.