بەمەبەستی دانانی میکانیزمێکی نوێ بۆ پڕۆسەی چاکسازی، گروپی راوێژکارانی سەربازی نێودەوڵەتی (MNAG) و بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی کۆبوونەوە
له راگهیاندراوێكدا وهزارهتی پێشمهرگهی حكوومهتی ههرێمی كوردستان بڵاویكردهوه، گروپی راوێژکاری سەربازی نێودەوڵەتی (MNAG)، کە لە وڵاتانی (ئەمریکا، بریتانیا، ئەڵمانیا، وهۆڵەندا) پێکهاتووە، لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی وەزارەتی پێشمەرگە کۆبوونەوە.
وهزارهت راشیدهگهێنێت: لە کۆبوونەوەکەدا، کە عەمیدی ئەندازیار نەبەز سەلاح سدیق، سەرپەرشتی دەکرد، گروپی راوێژکارانی سەربازی نێودەوڵەتی لەبارەی بەگەڕخستنەوەی پرۆژەکانی چاکسازی چەند پێشنیارێکیان خستەڕوو، بەتایبەتی جێ بهجێ كردنی ژمارەیەک پرۆژەی چاکسازی وەزارەتی پێشمەرگە تاوتوێ کرا، هەروەها میکانیزمێکی کاراو چالاک بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەی چاکسازی، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و وڵاتانی هاوپەیمان خرایەڕوو.
وهزارهتی پێشمهرگه ژمارەیەک پڕۆژەی چاکسازی تاوتوێ دهکات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.