وه‌زاره‌تی كاره‌با ژماره‌یه‌ك بریار و راسپارده‌ی نوێ ده‌رده‌كات.
له‌راگه‌یاندراوێكدا ، وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه: ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 13 ى 9 ى 2021 ، كۆبوونه‌وه‌ی راوێژكاری وه‌زاره‌ت به‌سه‌رۆكایه‌تی کەمال محه‌مه‌د ساڵح وەزیری کارەبا به‌رێوه‌چوو.
وه‌زاره‌تی كاره‌با رایده‌گه‌ێنێت، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی ره‌وشی ئێستای كاره‌با و سیسته‌می پێوه‌ری زیره‌ك كرا.
هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كه‌ن: له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌م بریارانه‌ی خواره‌وه ده‌ركرا:
- کۆکردنەوەی داهات و چاپکردنی پسوولەی کارەبا لەکاتی خۆیدا. لە پێناو دابینکردنی کارەبایەکی باشتر و دادپەروەر.
- کاراکردنی بەدواداچوون و وەڵامدانەوەی هاوبەشانی کارەبا لە کاتی بوونی هەر گرفتێکدا لە پێوەری زیرەک، کە لەکاتی زیاد بەکارهێنانی کارەبا کە تووشی گرفت دەبن.
- خێراترکردنی بەستنی پێوەری زیرەک کە پرۆژەیەکی سەرکەوتووە.
- هەموارکردنەوەی رێنماییەکانی پێدانی کارەبا.
- کارپێکردن و بەستنەوەی سیستەمی کارەبای وزە نوێیەکان بۆ ناو تۆری کارەبای هەرێم
کۆبوونەوەی راوێژکاریی وەزارەت بە ئامادەبوونی بریکاری وەزارەت، راوێژکاران، بەڕێوەبەرانی گواستنەوە، دابەشکردن، بەرهەمهێنان و بەڕێوەبەرانی گشتی سەرجەم پارێزگاکان بەڕێوەچوو.
له كۆتاییدا ، وه‌زاره‌تی كاره‌با رایده‌گه‌ێنێت: هه‌رلە کۆبونەوەکەدا، وەزیری کارەبا ستایشی رۆڵی فەرمانبەرانی کارەبای کرد بۆ جێبەجێکردنی کار و ئەرکەکانیان، پێداگیرییشی لەسەر گرنگیی باشترکردنی دۆخی کارەبا، کۆکردنەوەی داهات و چاپکردنی پسولی کرێی کارەبا لە کاتی خۆیدا و گەیاندنی بە دەستی هاوبەشانی کارەبا کرد.
دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.