Erbil 28°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 20:39

وه‌زیری شاره‌وانی: خزمەتگوزاری دەگەیەنینە هەموو ئەو شوێنانەی هەرێمی کوردستان کە پێویستیان بە پرۆژە هەیە

کوردستان TV
100%


وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار دەڵێ هەر شار و گەڕەك و شارۆچكەیەكی هەرێمی كوردستان پێویستی بە خزمەتگوزاری هەبێت لەسەر ڕاسپاردە و رێنمایی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان خزمەتگوزاریان بۆ دەبردرێ و بەڵێنیش دەدەین بەوپەڕی لەخۆبوردەییەوە كار بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری بە هەموو شوێنەكان دەكەین.
ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، ڕایدەگەیەنێت هاووڵاتییانی كوردستان دڵنیا دەكەینەوە بەردەوام جەنابی كاك مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕێنمایی ئێمە لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و هەموو دامودەزگەكانی حكوومەت دەكات بەوەی دەبێ خزمەتگوزاری بگەیەندرێتە هەموو شوێنەكانی كوردستان و ئێمەش بە دڵسۆزییەوە بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ هەموو شوێنەكان كار دەكەین و بەردەوام دەبین.
ساسان عەونی لەبارەی گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ سەرجەم شار و شارۆچكە و شوێنە نیشتەجێبووەكانی كوردستان، دەشڵێت: وەكو حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەڵێن دەدەین و هاووڵاتییانی خۆشەویستی كوردستان دڵنیا دەكەینەوە هەر شار و گەڕەك و شارۆچكەیەكی كوردستان پێویستی بە خزمەتگوزاری هەبێت، بەوپەڕی لەخۆبووردەییەوە هەوڵ دەدەین خزمەتگوزاریان پێ بگەیەنین، چونكە ئەوە ئامانجی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە خزمەتگوزاری بگەیەنێتە هەموو ئەو شوێنانەی پێویستیان بە پرۆژە و خزمەتگوزاری هەبێت، ئێمەش وەك وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار هەموو هەوڵەكانی خۆمان بۆ ئەو بابەتە چڕكردووەتەوە تا باشترین خزمەتگوزاری پێشكەش بە هاووڵاتییان بكەین.


دانانی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.