Erbil 30°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 18:28

د.بەشیر حەداد: دەبێت سنوورێک بۆ هێرشە بەردەوامەکانی سەر هەولێر دابنرێت

ئەو هێرشانە دەبنە هۆی دروستبوونی ناسەقامگیری لە تەواوی وڵات و بەزاندنی سەروەری نیشتمانی
کوردستان TV
100%

لە بەیاننامەیەکدا دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، سەرکۆنەی ئەو هێرشە ترسنۆکانەی کرد کە لەلایەن تیرۆرستانەوە بەشێوەیەکی بەردەوام دەکرێنە سەر هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان و راشیگەیاند بەردەوامی ئەو هێرشانە دەبێتە هۆی دروستبوونی ناسەقامگیری لە تەواوی وڵات و بەزاندنی سەروەری نیشتمانی.

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند:'' دەبێت حکومەتی فیدراڵی پەیگیری جدی بکات لە بەرامبەر رووداوی هێرشە بەردەوامەکانی سەر هەولێر و هاوکاری زیاتریش هەبێت لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ بۆ کۆتاییهێان بە هەڕەشە ئەمنییەکان، و ئەو لایەنانەش کە لە پشت ئەو کارەوەن ئاشکرا بکرێن و لێپرسینەوە لەگەڵ تەواوی ئەو کەسانە بکرێت لە ئاسمان و زەوییەوە هێرش دەکەنە سەر هەرێمی کوردستان و سنوورێکیش بۆ کۆتاییهێنانی هێرشە تیرۆرستییەکان دابنرێت.''

نووسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

یەکشەممە ١٢ی ئەیلولی ٢٠٢١

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.