پارێزگاری هه‌ولێر له میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند، ئامانجی ئێمه وه‌ك پارێزگای هه‌ولێر گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری زیاتره به هه‌موو شوێنه‌كان به‌بێ جیاوازی.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر له دیوانی پارێزگا پێشوازی له هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و شاندێكى یاوه‌رى كرد كه پێكهاتبوون له ژمارەیەک ڕاوێژکاری پەرلەمانى كوردستان.
پارێزگاری هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: لە دیداره‌كه‌دا گفتوگۆمان له‌باره‌ى کارە خزمەتگوزارییەکان و چۆنیەتیی بەڕێوەچوونی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی سنووری پارێزگاى هه‌ولێر و گەیاندنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان لە سەرجەم سێکتەرەکان بۆ هاووڵاتییان و بە دەنگەوەچوونی خواست و داواکارییهكانیان كرد.
ئومێد خۆشناو هه‌روه‌ها ڕایگەیاند: پرۆسەی گەیاندنی پڕۆژه خزمەتگوزارییەکان لە هەموو سێکتەره جیاوازه‌كان بەردەوامه و ئامانجى ئێمه‌ش وه‌كو پارێزگاى هه‌ولێر گه‌یاندنى خزمه‌تگوزاری زیاتره به هەموو شوێنه‌كان به‌بێ جیاوازى.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.