قایمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر ئاشكرای كرد، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م شوفێرێكی بارهه‌ڵگریان ده‌ستگیر كردووه كه گۆشتی هیندی قه‌ده‌غه‌كراوی له‌ژێر بارهه‌ڵگر شاردبووه‌وه.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكی قایمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێردا هاتووه: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م لەلایەن بنکەی ئاسایشی بازگەکانی ھەولێر لە بازگەی خازر توانرا دەست بگیرێت بەسەر بڕی یەک تۆن و نیو لە گۆشتی ھیندی قەدەغەکراو لەناو بارھەڵگرێکدا كه خاوەنەکەی ھەوڵی دابوو لە پارێزگای مووسڵ ھاوردەی پارێزگای ھەولێر بکات.
هه‌روه‌ها هاتووه: شوفێری بارهه‌ڵگره‌كه گۆشته‌كه‌ی بەشێوەی دەفن و شاراوە بە جۆرێک وەک لە وێنەکاندا ھاتووە لەژێرەوەی بارھەڵگرەکەدا شوێنێکی تایبەتی بۆ دروست کردبوو.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه: لەلایەن لێژنەی پشکنین و چاودێری بازاڕ لە قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی ھەولێر پشکنینی پێویستی بۆ ئەنجامدرا و دەرکەوت ھاوردەکردنی ئەم جۆرە گۆشتە قەدەغەکراوە بەپێی ڕێنماییەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ، بۆ ئەم مەبەستە ڕێکاری یاسایی گیرایە بەر و کاردانەوەی یاسایی بەرامبەر خاوەنەکەی دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.