Erbil 30°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 18:38

کچێکى به‌ریتانى ده‌یه‌وێ به‌بێ سۆراو وسپیاو ببێته‌ شاجوان

کوردستان TV
100%

كچێكى به‌ریتانى هه‌ر له ‌منداڵییه‌وه‌ له ‌قوتابخانه‌دا زۆرجار به‌هۆى ڕووخسار و قژپڕییه‌وه‌ ڕووبه‌ڕووی گاڵته‌ بووه‌ته‌وه‌، كه‌چى هه‌موو ئه‌و شتانه‌ى كردۆته‌ هۆیه‌ك تا له‌ژیاندا به‌هێز بێ و هه‌میشه‌ جیا بێت.

ئال سیلین /31 ساڵ/  باس له‌وه‌ ده‌كات،‌ كاتێك هه‌رزه‌كار بووه‌ جوانكارى و سۆراو و سپیاوى وه‌ك ماسك به‌كار‌هێناوه‌، بۆ ئه‌وه‌ی به‌هۆى قژپڕییه‌كه‌یه‌وه ‌ڕووبه‌ڕووى گاڵته‌پێكردن نه‌ببێته‌وه، چونكه‌ ڕه‌چه‌ڵه‌كه‌ تێكه‌ڵه‌كه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ یۆنانى ـ ئینگلیزى.

ئال ده‌ڵێت: له ‌كلتورێكى دیكه‌ گه‌وره‌ بووم، قژم ئاڵۆزكاو بوو، زۆرجار قوتابییه‌كانى تر له ‌قوتابخانه‌ پێیان ده‌گوتم قژت پڕ ئه‌سپێیه‌ و وه‌ك مه‌یموونى گۆرێلا واى، هه‌روه‌ها به‌شێكى زۆرى جه‌سته‌م موو بوو.
جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ده‌یه‌وێ له ‌پێشبڕكێى نیشتمانى شاجواندا به‌شداربێ، به‌ڵام به‌بێ جوانكارى و سۆراو و سپیاو و ده‌ڵێت "كاتێك له ‌قوتابخانه‌دا پێشبڕكێ ده‌كرێ، ده‌بینیت كچه‌كان به ‌سروشتى خۆیان جوانن".

ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو كه‌ ‌ئێستا به‌بێ هیچ جوانكارییه‌ك ده‌چێته‌ ناو پێشبڕكێى شاجوانى و  ده‌ڵێت: تا هانى هه‌موو كچه‌كان بده‌م، بزانن ئه‌وان خۆیان به‌شێوه‌یه‌كى سروشتى جوانن. 
BBC


 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.