ژماره‌یه‌ك له چه‌كدارانی داعش شه‌وی رابردوو هێرشیان كرده سه‌ر گوندی خه‌تاب له ناحیه‌ی قه‌راج ، كوژراو و برینداربوونی لێكه‌وته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له قه‌زای مه‌خمور به ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى راگه‌یاند: دره‌نگانی شه‌وی رابردوو تیرۆرستانی داعش هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر گوندی خه‌تاب له ناحیه‌ی قه‌راج .
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه راشیگه‌یاند: له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی چه‌كدارانی داعش بۆ ناو گونده‌كه رووبه‌رووبونه‌وه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكه‌كه روویداوه و چه‌ند كاتژمێرێك پێكدادان له‌نێوان هه‌ردوولا به‌رده‌وامی هه‌بووه.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه راشیگه‌یاند: له‌و هێرشه‌دا چواركه‌سی گونده‌كه كوژراون به‌ناوه‌كانی:
1- نه‌قیب خالید فه‌تحی - ئه‌فسه‌ر 2 - محه‌مه‌د فه‌تحی ، 3- عه‌بدولستار جاسم ، 4- شاكر مه‌حمود .
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: هه‌ر له‌و هێرشه‌دا ژماره‌یه‌ك كه‌سی نێو گونده‌كه‌ش بریندارن.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه گوتیشی، زه‌ره‌رو زیانه‌كانی داعش تا ئێستاكه نه‌زانراون، دوای رووداوه‌كه‌ش چه‌كدارانی داعش شوێنه‌كه‌یان به‌ره‌و ناوچه‌یه‌كی نادیار جێهشتووه.
كارزان كاكل
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.