ئەمڕۆ یەكشەممه بەهۆی تەقینی بتڵێكی غاز لە پارێزگایەكی ناوەڕاستی عێراق ئافرەتێك گیانی لەدەستدا.
هەواڵەكە سەرچاوەیەكی ئەمنی عێراقی بە ئاژانسی (شەفەق نیوز)ی ڕاگەیاندووە: بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممه لە گەڕەكی زەعیلاتی باشووری شاری ناسڕییە بتڵێكی غاز دەتەقێتەوە و بەهۆیەوە سەقفی خانووێك دەكەوێتە خوارەوە و ئافرەتێك كە تەمەنی لە 40 ساڵاندایە دەكەوێتە ژێرییەوە.
بەگوێرەی سەرچاوەكە، ئافرەتەكە دهستبهجێ گیان لەدەست دەدات و دوای دەرهێنانیشی لە ژێر سەقفی ماڵەكەی، تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادی نەخۆشخانەی شاری ناسڕییە دەكرێ.
ڕووداوی تەقینی بتڵی غاز لە عێراق زۆرە و سێ مانگ بەر لە ئێستا لە چێشتخانەیەكی شاری بەغدا بتڵێكی غاز تەقییەوە و بەهۆیەوە 2 هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا و 14ی تریش بریندار بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.