Erbil 28°C ھەینی 27 ئەیلوول 20:18

سەرۆکی پەرلەمانی ئوردن : بە چاوێکی گرنگ سەیری هەرێمی کوردستان دەکەین

کوردستان TV
100%

عەبدولمونعم عۆدات ،سەرۆکی پەرلەمانی ئوردن لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: بە چاوێکی گرنگ سەیری هەرێمی کوردستان و سەرکردایه‌تی هەرێمی کوردستان دەکەین.

سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئوردن گوتیشی، ئێمە لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا پەیوەنیدیێکی مێژوویي و گرینگمان بەیەکەوە هەیە .

شایەنی باسە، ئەمڕۆ یەکشەممە عەبدولمونعم عۆدات، سەرۆکی پەرلەمانی ئوردن بە سەردانێک گەیشتە هەرێمی کوردستان، بڕیار وایە سەردانی سەرۆک بارزانی، نێچیرڤان بارزانی و مەسڕور بارزانی بکات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.