ئاژانسه‌كانی ده‌نگوباس ناوی ئه‌و كه‌سه‌یان ئاشكرا كرد كه له داهاتوویه‌كی نزیكدا كه ڕه‌نگه چه‌ند سه‌عاتی داهاتوو بێت، وه‌ك سه‌رۆكی حكوومه‌ته نوێیه‌كه‌ی ئه‌فغانستان ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان مه‌لا عه‌بدولغه‌نی به‌راده‌ر به‌رپرسی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان كه به ئه‌ندازیاری ڕێكه‌وتنی تاڵیبان – ئه‌مه‌ریكا داده‌نرێ، سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌ته نوێیه‌كه‌ی ئه‌فغانستان ده‌كات.
هه‌روه‌ها مه‌لا محه‌مه‌د یه‌عقووب كوڕی دامه‌زرێنه‌ری كۆچكردووی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان مه‌لا عومه‌ر پۆستێكی گه‌وره‌ی حكوومه‌ته نوێیه‌كه وه‌رده‌گرێ كه ڕه‌نگه وه‌زیری به‌رگری بێت.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له چه‌ند سه‌عاتی داهاتوودا بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان به‌فه‌رمی حكوومه‌ته نوێیه‌كه‌ی ئه‌فغانستان ڕابگه‌یه‌نێ و ناوه‌كه‌شی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئه‌فغانستان ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.