لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئاژه‌ڵی سهربڕدراودا ده‌گرن و نوێنه‌ری ڤێنێرنهری سلێمانی له لیژنه‌كان ده‌ڵێت: ئه‌و گۆشته‌ی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌فرۆشرێت پشكنینی بۆ نه‌كراوه و شیاوی خواردن نییه.
كامه‌ران عیزه‌ت، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری و سه‌رۆكی لیژنه‌ی دوی سه‌ر لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: له دو رۆژی رابردودا لیژنه‌كه له ناوچه‌ی تانجه‌رۆ و گه‌ڕه‌كی هه‌واری شاری سلێمانی ده‌ستیان به‌سه‌ر هه‌شت ئاژه‌ڵدا گرتووه كه به شێوه‌یه‌كی نایاسایی و دور له رێنماییه‌كانی ڤێتێرنه‌ری و ته‌ندروستی سه‌رده‌بڕێن له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان به هاوڵاتیان ده‌فرۆشرێت.
وتیشی:ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی له كۆڵان و شه‌قامه‌كان سه‌رده‌بڕرێن، پشكنینیان بۆ نه‌كراوه و شوێنی فرۆشتنی مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری تێدا نییه و هه‌روه‌ها گۆشته‌كه‌ش شیاوی خواردن نییه.
رونیكرده‌وه: ئه‌و كوشتارگانهی له‌لایه‌ن دكتۆر و كه‌سانی شاره‌زای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانییه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێن، پێش سه‌ربڕین و دوای سه‌ربڕین، پشكنین بۆ ئاژه‌ڵه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن بۆ تا بزانرێت ئاژه‌ڵه‌كه بۆ سه‌ربڕین شیاوه، دواتریش بۆ دڵنیابونه‌وه له ته‌ندروستی گۆشته‌كه بۆ خواردن، پشكنینێكی دیكه بۆ گۆشته‌كه ده‌كرێته‌وه.
نوێنه‌ره‌كه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانی، داوا له هاوڵاتیان ده‌كات: بۆ پاراستنی ته‌ندروستی خۆیان و خێزانه‌كانیان ئه‌و جۆره گۆشته مه‌كڕن له شه‌قام و كۆڵانه‌كان به‌ده‌ر له رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری سه‌رده‌بڕرێن و ده‌فرۆشرێن، له‌كاتی هه‌بونیدا لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت ئاگادار بكه‌نه‌وه.
كامه‌ران عیزه‌ت، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دوی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ئاژه‌ڵه سه‌بڕدراوه‌كان ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانی كراون بۆ له‌ناوبردن و ته‌واوی ئه‌و پێداویستیانه‌ی له‌و پیشه‌دا به‌كارهێنراون له‌لایه‌ن لیژنه‌كانه‌وه له‌ناوده‌برێت.
نوێنه‌ری ڤێتێرنه‌ری: گۆشتی سه‌رشه‌قامه‌کان مه‌کڕن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.