یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵات ڕەخنەی توندی لەئەدای دەسەڵاتدارانی لوبنان چ لەناوخۆ و هەم لەدەرەوە گرت، هاوكات جەختی لەسەر پێویستی هێشتنەوەی پێكهاته‌ی حزبوڵڵای لوبنان وه‌ك ڕێکخراوێکی تیرۆریستی كرده‌وه.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا دەیڤید شنکەر یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگه‌یاند: سەرەڕای ئەو ئابوورییە رووخاوه‌ی كه ئه‌و وڵاته‌ی گرتوووه‌ته‌وه، حکوومەتی لوبنان پەلەی نییە و گەلی لوبنان به‌هۆی ئه‌و كه‌مته‌رخه‌مییه‌ی حكوومه‌ته‌وه له تراژیدیایەکی ڕاستەقینەدا دەژین.
هه‌روه‌ها ئەوەشی گوت كه حزبوڵای لوبنان هیچ گرنگییه‌ك به‌مه نادات و بەرژەوەندی گەلی لوبنانی به‌لاوه گرنگ نییە.
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه پێویسته بێ گوێدانە شێوەی ئیدارەی ئەمه‌ریکا، پێكهاته‌ی حزبوڵڵای لوبنان وه ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بێمنێته‌وه.
له كۆتاییدا یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵات رایگه‌یاند: ئەگەر ئێران لە دەستکەوتنی چەکی ئەتۆمی نزیك بێته‌وه، ئه‌وا ئیسرائیل تاکلایەنە ڕێگری لێ دەکات و پێشوه‌خته گورزی خۆی ده‌وه‌شێنێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.