Erbil 37°C ھەینی 27 ئەیلوول 12:29

هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ناوخۆ تاووتوێی توندکردنی رێکارە تەندروستییەکان دەکەن

کوردستان TV
#7
100%


وتەبێژی وه‌زاره‌تی تەندروستی هەرێم رایگه‌یاند: هەردوو وەزارەتی تەندروستی و ناوخۆ تاوتوێی توندكردنی رێكارەكانی تەندروستی دەكەن لە هەرێمی كوردستان.

ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه‌، ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی تەندروستی حكوومه‌تی هەرێمی كوردستان رایگه‌یاند: هەردوو وەزارەتی تەندروستی و ناوخۆ تاوتوێی توندكردنی رێكارەكانی تەندروستی دەكەن لە هەرێمی كوردستان.

ئەمەش لە كاتێكدایە، ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق كۆبووەوە و چەند بڕیارێكی دەربارەی تەندروستی هاووڵاتیان و ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌، كە لە بەریتانیا سەریهەڵداوە دەركرد و قەدەغەی هاتووچۆی بۆ چەند ڕۆژێك ڕاگەیاند.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.