Erbil 37°C ھەینی 27 ئەیلوول 16:31

وەزارەتی شارەوانی: نزیکەی 20 پرۆژەی ستراتیجی لە سێکتەری ئاو و ئاوەڕۆ جێبەجێ کراون

کوردستان TV
100%


وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە ماوەی كابینەی نۆیەمدا لە سێكتەری ئاو و ئاوەڕۆ، نزیكەی 20 پرۆژەی ستراتیجی بۆ پەرەپێدانی ئاوی خواردنەوە و ئاوەڕۆ و چارەسەركردنی ئاوی قورس لە سەرجەم شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان جێبەجێكردووە، لەگەڵ واژووكردنی چەند گرێبەستێكی تایبەت بە نۆژەنكردنەوەی تۆڕەكانی ئاو و دابینكردنی كەرەستەی یەدەگ بۆ پرۆژەكان، هەروەها دووبارە كاركردنی لە پرۆژە وەستاوەكان دەستپێكردووەتەوە، وێڕای پرۆژەكانیش زیاتر لە١٠ ملیار دیناری بۆ کڕینی مەوادی پاککەرەوە بۆ پڕۆژەکانی ئاو و دابەشکردنی ئاو بە پرۆسەی تەنکەرین و لەگەڵ تەرخانکردنی زیاتر لە ١ ملیار دینار بۆ بەکرێگرتنی تەنکەر بۆ ئاوەدانی پارک و باخچە و بلوارەکان لە هەولێر و سلێمانی، چەندان پرۆژەی دیكەی خزمەتگوزاری لە پلاندان.

وه‌زاره‌ت ڕاشیده‌گه‌ێنێت بەشێك لە پرۆژەكان بریتین له‌:
-تەواوکردن و جێبەجێکردنی بەشی دووەمی پرۆژەکانی سلێمانی و هەڵەبجە، بە دانان و گۆڕینی تۆڕی ئاو.
-جێبەجێکردنی پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی هەڵەبجە بە گوژمەی زیاتر لە ١٧٦ ملیۆن دۆلار لەلایەن ئاژانسی جایكای ژاپۆنی بەشێوەی قەرزی درێژخایەن.
-واژۆكردنی دوو گرێبەستی باشتركردنی پرۆسەی دابینكردنی ئاوی خواردنەوە، بە پاڵپشتی قەرزی درێژخایەنی ئاژانسی جایكای ژاپۆنی بە گوژمەی زیاتر لە سێ ملیۆن دۆلار بۆ نۆژەنكردنەوەی تۆڕەكانی ئاوی خواردنەوەی چەند گەڕەكێكی شاری هەولێر (تەیراوە، سێتاقان، منارە، سەیداوە) لەگەڵ نۆژەنكردنەوەی تۆڕی ئاوی بازنەی ناوەوەی شەقامی 30 مەتری، دابینكردنی كەرەستەی یەدەگ بۆ پرۆژەی ئاوی ئیفراز/3ی شاری هەولێر. 
-جێبەجێکردنی پرۆژەی ئاوی بارزان و ٥١ گوندی دەوروبەری بە گوژمەی ١٣٠ ملیار دینار بەڕێژەی 76٪.
-پڕۆژەی جێبەجێکردن و چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی لە شارۆچكەی کەسنەزان و دەوروبەری بە گوژمەی ١٠ ملیۆن دۆلار بە ڕێژەی ٦٠٪.
-جێبەجێکردنی پڕۆژەی ئاوی هەولێر(٤) و چارەسەرکردنی ئاوەڕۆی قورسی سلێمانی بە گوژمەی ملیارێك و ٢٠٠ ملیۆن دۆلار بە رێژەی ٧٪ بەشێوەی قەرز.
-جێبەجێکردنی پڕۆژەی ئاوی دەربەندیخان بە گوژمەی ٢٠ ملیۆن دۆلار بە رێژەی ٦٠٪.
-جێبەجێکردنی پڕۆژەی ئاوی ئاکرێ بە گوژمەی ٩٠ ملیار دینار بە ڕیژەی ٥٩٪.
- جێبەجێکردنی ٥ پڕۆژەی ئاو بە گوژمەی ٧٠٠ ملیۆن دینار کە بە رێژەی ٧٪ جێبەجێ کراون.
-تەرخانکردنی زیاتر لە ١١ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دینار بۆ جێبەجێکردنی ١٥٥ پڕۆژە و پێداویستی لە بواری ئاو و ئاوەرۆ.
-دابینکردنی زیاتر لە١٠ ملیار دینار بۆ کڕینی مەوادی پاککەرەوە بۆ پڕۆژەکانی ئاو و هەروەها دابەشکردنی ئاو بە پرۆسەی تەنکەرین.
-تەرخانکردنی زیاتر لە ١ ملیار دینار بۆ بەکرێگرتنی تەنکەر بۆ ئاوەدانی پارک و باخچە و بلوارەکان لە هەولێر و سلێمانی.
-تەواوکردنی قۆناغەکانی دیزاین بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی چارەسەرکردنی ئاوەڕۆی قورس لە شاری هەولێر (قۆناغی یەکەم) بە بڕی ٣٠٠ ملیۆن دۆلار لەگەڵ دەستنیشانکردنی کۆمپانیای راوێژکار.
-پرۆژەی دابینکردنی کەرەستەی یەدەگ بۆ پڕۆژەکانی ئاو لە پارێزگای هەولێر و راکێشانی هێڵی سەرەکی و ئاوەڕۆی لوولەیی و دابینکردنی کەرەستەی یەدەگ بۆ پرۆژەکانی ئاوی سلێمانی و هەڵەبجە بە گوژمەی ٩ ملیۆن دۆلار.

دانانی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.